بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری تەسنیم، لە درێژەی پێشڕەوی سوپای سووریا ، هێزەکانی سووری توانیان شارۆچکەی "حوش الفارە" لە نێزیک شاری دوما ، ناوەندی سەرەکی تاقمی ترۆریستی جیش الیسلام بە گشتیی لە چنگی ترۆریستەکان دەربهێنن و ئازادی بکەن. هەروەها بڕێک لە ئەندامانی چەکدارلە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب ،
لەباکووری سووریا ، خۆیان تەسلیمی سوپای ئەم وڵاتە کرد و چەکەکانی خۆیان تەحویل دا.
بەرلەمەیش ، سوپای سووریا لە بەیان نامەیەک دا ڕایاگەیاند بۆ پێشگیری لە خوێنڕێژی و گەڕانەوەی پاوەجیی و ئەمنیەت بۆ حەڵەب بە هەموو کەسانی چەکداە دەرفەتی ڕاستەقێنەیان بۆ سازش پێ دەدرێت هەتا چەکی خۆیان تەحویل بدەن. هەرلەم حاڵەدا ترۆریستەکان لە حەڵەب ، شەڕ لەم ناوچەیە بۆ خۆیان بە تەواو کراودەزانن ، بەچەشنێک کە ترۆریستەکان لەدووی چوونە دەر لە حەڵەب و یا لە حالی تەسلیم بوون دان....
کۆتایی کورتە نامە/310